لاهور شێخ جه‌نگی له په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به هێرشه موشه‌كیه‌كانی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ولێر ڕایگەیاند، ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی نێوان لایه‌نه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ستی دوژمنانی كوردی واڵاكردوه كه زۆر به ئاسانی بتوانن پێشێلكارییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
لاهور شێخ جه‌نگی له په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به هێرشه موشه‌كیه‌كانی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی نێوان لایه‌نه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ستی دوژمنانی كوردی واڵاكردوه كه زۆر به ئاسانی بتوانن پێشێلكارییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن، پێویسته چیتر نه‌بنه دارده‌ستی وڵاتان و جێبه‌جێكردنی ئه‌جندای ئیقلیمی بۆ له‌ناوبردنی ئه‌زموونه‌كه‌مان.
لاهور شێخ جه‌نگی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، “دڵمان لای هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كانه، به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه ترسنۆكانه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست ده‌كه‌م كه تیایدا هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بوونه قوربانی، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌كه‌م، هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم”.
ڕاشیگه‌یاندووه، “داوا له وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌م ڕێز له سه‌روه‌ریی خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگرن، ئه‌ركی حكومه‌تی فیدراڵییه كه ڕێگه له‌م پێشێلكارییانه بگرێت”.
ئه‌وه‌شی خستوەته‌ڕوو، “به‌داخه‌وه ناكۆكی و دوبه‌ره‌كی نێوان لایه‌نه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ستی دوژمنانی كوردی واڵاكردووه كه زۆر به ئاسانی بتوانن پێشێلكارییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان چیتر نه‌بنه دارده‌ستی وڵاتان و جێبه‌جێكردنی ئه‌جندای ئیقلیمی بۆ له‌ناوبردنی ئه‌زموونه‌كه‌مان”.