ئەمڕۆ دووشەممە، هەڵبژاردنی تۆپی پێی عێراق لە یەکەم یاری پاڵەوانێتی جامی ئاسیادا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا دەبێتەوە.
یارییەکە کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاریگای ئەحمەد بن عەلی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت.
شێرەکانی ڕافیدەین کە ژمارەیەك یاریزانی کوردیشیان لە نێودایە، هەوڵ دەدەن سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنن پێش ئەوەی ڕووبەڕووی ژاپۆن و ڤێتنام ببنەوە.