به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕایگه‌یاند، بارینی نمەباران و پروشەی بەفر تا کاتەکانی پاشنیوەڕۆ بەردەوامدەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ کەمێک نمەباران و پروشە بەفری پچڕپچڕ، سبه‌ینێش ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکور، ئەگەری کەمێک نمەباران و پروشەبەفر هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دروستبوونی تەم لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای هەرێم لە کاتەکانی بەیانیدا دەبێت و پاشان لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری لاواز دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە (٢-١) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
كه‌شناسی ڕاشیگەیاند، سبەینێ سێشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاویە سنووریەکانی باکور، ئەگەری کەمێک نمە باران و پروشکە بەفر هەیە.
بەرزترین پلکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ١٣ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ١١ پلەى سیلیزى
دهۆک: ١٠ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ١٤ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ١٢ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١١ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ١٧ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ٤ پلەى سیلیزى
سۆران: ١٠ پلەى سیلیزى