دابەشکردنی نەوتە هەرزانەکەی عێراق بەردەوامە و بڕیارە ناوچە شاخاوییەکانی پشدەر بگرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و غازی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، پرۆسەی دابەشکردنی ئەو نەوتەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین کراوە لە سنوری قائمقامیەتی قەزای پشدەر دەستێدەکات.
ڕوونیشیکردەوە کە دابەشکردنی نەوتەکە ناوچە شاخاوییە ساردەکانی قەزای پشدەر دەگرێتەوە و هەرخێزانێک بڕی 200 لیتری بە نرخی 60 هەزار دینار پێ دەدرێت.
ئەو نەوتەی حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت نرخەکەی 50 هەزار دینارە، بەڵام حکومەتی هەرێم بە نرخی گواستنەوەوە بە 60 هەزار دینار دەیدات بە هاووڵاتییان و بڕیاریشیداوە “نەوتە هەرزانەکە” لە دەرەوەی شارەکان دابەش بکرێت.
لە لایەکی دیکەشەوە دابەشکردنی نەوت لە ناو شارەکان بەردەوامە، بەڵام هەر بەرمیلێك بە 100 هەزار دینار دەدرێتە هاووڵاتییان.