وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتو بوون له پلانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی لافاو و ڕێگریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاده، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵی رابردوو زیاتر له دوو هێنده باران باریوه، به‌ڵام لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاو دروست نه‌بووه.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانیدا هاتووە کە ساڵی ڕابردوو له هه‌ولێر نزیكه‌ی 74.3 ملیمه‌تر باران باری، ئه‌مساڵ ڕێژه‌كه‌ی بۆ دوو هێنده‌ش زیاتر و بۆ نزیكه‌ی 201.9 ملیمه‌تر به‌رزبوه‌ته‌وه تاوه‌كو ئێستا، له زستانی ڕابردودا به چه‌ند كاتژمێر باران بارین، مه‌ترسیی لافاو دروست ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ دوو ڕۆژ باران باری كه له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر له 50 ملیم زیاتربوو، به‌ڵام به‌هۆی جێبه‌جێكردنی پلانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاوه‌وه هیچ جۆره لافاوێك و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاو له هه‌ولێر ڕوینه‌دا.
دەشڵێت: سه‌ركه‌وتنی پلانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو له شاری هه‌ولێر، دوای ئه‌وه دێت مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو پاڵپشتییه‌كی خۆی ده‌ربڕی و بودجه‌ی پێویستی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئاوه‌ڕۆ و خاوێنكردنه‌وه‌ی كه‌ند و ئاوه‌ڕۆكان خه‌رجكرد، چه‌ندین پرۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری جێبه‌جێكران.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاشكراشیكردوه، “ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م تیمه‌كانی شاره‌وانی و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ژینگه‌پارێزی و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه ڕاسپێردران بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ن، پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ پلانه‌كه‌دا ئاماده‌كاریی ته‌واویان كرد و چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ی چه‌په‌ر و مه‌نهۆڵ و ئاوه‌ڕۆكان ئه‌نجامدران”.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەم کارانەی بڵاوکردووەتەوە کە جێبەجێی کردووە وەک خۆی دەڵێت، رێگربوون لە کەمکردنەوەی لافاو
1-درێژکردنەوەی ئاوەڕۆی سندووقی دوو چاوە لە گەڕەکی ژیان نزیک یاریگای نیشتمان.
2-دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شوێنی جیاجیا لە شارۆچکەی عەنکاوە.
3- دروستکردنی ئاوەرۆ لە کەرتی (128) لە شارۆچکەی عەنکاوە.
4-دروستکردنی ئاوەرۆی سندووقی لە لای ئەنجومەنی وەزیران تاکو شەقامی (60)م نزیک سایلۆ.
5-دروستکردنی دوو ئاوەڕۆی سندووقی (٦ چاوە) و (٩ چاوە) لە نزیک گوندەکانی توڕەق و سویری.
6-تەواوکردن و دروستکردنی شەقامی (20) م لە گەڕەکی مام سنج لە قەزای خەبات، بڕگەی ئاوەڕۆ.
7-درێژکردنەوەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە کۆمەڵگای پیرزین لە گەڕەکی نەورۆز
8- دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی بلۆک، کۆنکریتی (1.5*1.5) م لە گەڕەکی بەحرکەی نوێ پشت مزگەوتی مەلا رەشید گەردی.
9-دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی کۆنکریتی شیشدار لەنێوان ئاڵتون ستی و بنەسڵاوە.
10-چارەسەركردنی كێشەی لافاو لە دەوروبەری شەقامی 150مەتریی خێرا لە هەولێر، لەگەڵ دەیان پرۆژەی جۆراوجۆری تری ئاوەڕۆ و پرد و کونج و پۆند و دروستكردن و فراوانكردنی كەندەکان جێبەجێ كران.