لەکاتی بوونی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەشی (تاوانە ئەلیکترۆنییەکان)ی دەزگای ئاسایشی هەرێم بکەن.
چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان:
- هەرگیز مەکەوەرە ژێر کاریگەری هەڕەشەی تاوانکارانی ئەلیکترۆنی، بەردەوام تاوانکاران داواکارییان زیاتر دەبێت، بەزووترین کات پەیوەندی بکە بە هێڵی گەرمی بەشی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان
- ژیرانە مامەڵە بکە، لەناردنی وێنە تایبەتەکانت کە دەبنە هۆی هەڕەشە لەسەر ژیانت.
- چالاککردنی شێوازی (دوو فاکتەر) بۆ ئەکاونتەکەت زیاد بکە.
- بەکارهێنانی ووشەی نهێنی (بەهێز و ئاڵۆز) و بەردەوام پاسۆردەکەت نوێبکەرەوە.
- دڵنیابەرەوە لە سەرچاوەی ڕاستی ئەو نامانەی کە پێت دەگات، لەبارەی (ناردنی باڵانس،دەرچوونی خەڵات).
- سڕینەوە بەردەوامی سەرجەم وێنە و داتاکانت لە ئەپەکانی پەیوەندیکردن، بە مەبەستی پارێزگاری لە هاککردن.
- ئەو (کۆدە)ی بۆ هێڵەکەت دەگەڕێتەوە لە ڕێگەی کورتەنامەوە، بیپارێزە و بۆ کەسی مەنێرەوە.
- هاوبەشی (شەیر و لایک)ی لینکە گوماناوییەکان مەکە.
- سەردان نەکردنی ئەو پەیج و چەناڵانەی کە کاریان بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی گوماناوی و نەشیاوە.
- دڵنیابە لە بەکارهێنانی (وایفای) شوێنە گشتییەکان و هێڵەکەت بە پاسۆردی بەهێز بپارێزە.
- نوێکردنەوەی ئەپەکان و بەگەڕخستنی لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان،دانانی (ئەنتی ڤایرۆس).
جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە، مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان کەمدەکاتەوە. _ لەکاتی بوونی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان پەیوەندی بکە بە هێڵی ٢٤کاتژمێری بەشی ( تاوانە ئەلیکترۆنییەکان) لە دەزگای ئاسایشی هەرێم ژ.م / ٠٧٧٠٣٩٠٦٢٢٣ #ئاسایش_دامەزراوەیەک_بۆ_ئارامی