بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی جمەی دێت



ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژی داشكاندنی پارەی ئاو و غەرامەی نەبەستنی پێوەرە، بەو هۆیەوە قەرەباڵغییەكی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو و لەناویشیاندا ئاوی سلێمانی دروست بووە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 20ی 12ی 2022 كۆتا ڕۆژی داشكاندنی كرێی ئاوە لە 80 هەزار دینارەوە بۆ 20 هەزار دیناری مانگانە و بەوهۆیەوە ژمارەیەكی زۆری هاووڵتیان ڕوویان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو و كۆمپانیاكانی بەستنی پێوەر و كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی كرێی ئاو كردووە.

بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی كرێی مانگانەی ئاو بۆ ئەو ماڵانەی پێوەریان نەبەستووە لەناو شار كراوە بە 20 هەزار دیناری مانگانە و لە شارۆچكە و شارەدێیەكان 10 هەزار دینار تا هانی هاووڵاتیان بدرێت پێوەر ببەستن، بەڵام لە سبەینێوە كاتەكە كۆتایی دێت و ئەوانەی پێوەریان نەبەستووە پارە و غەرامەكە دەبێتە 80 هەزار دینار بۆ ماڵان و بۆ شوێنە بازرگانییەكان 200 هەزار دینار.

 

 

 

محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە ئوردن
پێت محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە ئوردن
ئەمڕۆ لوتكەی بەغدا2 دەستپێدەكات
دوات ئەمڕۆ لوتكەی بەغدا2 دەستپێدەكات
پەیوەنیدر