بەغدا بڕیاریدا بە ناردنی پارە بۆ دابەشکردنی مووچە لە هەرێم



ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەدایە و بڕیاردراوە بە ناردنی 618 ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

هاوکات خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە، ” ئەو 618 ملیار دینارەی کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێداوە، قەرز و سولفە نییە، بەڵکو ناردنی ئەو پارەیە لە پشکی هەرێمی کوردستانە لە یاسای بودجەی 2024ـدا.”

سەرچاوکانی هەواڵ لە بەغدا باس لەوە دەکەن، پارەکە لەسەر خەرجی حاکیمە دەنێردرێت بەشێوەی سولفە، واتە دوای ئەوەی یاسای بودجە هەموارکرایەوە و پەسەند کرا، ئەو بڕە پارەیە لە پشکی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دەبڕدرێت.

بەپێی بەدواداجوونەکان، تا ئێستا دیار نییە ئەو بڕە پارەیەی بڕیارە بنێردرێت بۆ مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوو دەبێت یان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دەبێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق دانیشتنى ئاسایی خۆى دەستپێکرد، باس لە هەموارى یاساى بودجە و پێشنیار و داواکارییەکانى شاندى حکومەتى هەرێمیش دەکەن کە لە چەند رۆژى رابردو لەگەڵیان کۆبونەوە

بۆیەکەم جار نەشتەرگەری تۆڕی چاو (الشبكه)لە نەخۆشخانەی حکومی ئەنجام دەدرێت
پێت بۆیەکەم جار نەشتەرگەری تۆڕی چاو (الشبكه)لە نەخۆشخانەی حکومی ئەنجام دەدرێت
ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەندرێت
دوات ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەندرێت
پەیوەنیدر