سەرۆك کۆمار و سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەنەوە و سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش هەڵوێستێکی هاوبەشیان ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆك کۆمار لە بەغدا پێشوازی لە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان کرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆكانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ناردنى شايسته داراييه‌كان و بودجه و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فيدرالى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه نابێ ژيان و گوزه‌رانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان تێكه‌ڵ به كێشه سياسييه‌كان بكرێت.
ده‌رباره‌ى ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانيشى، دووپاتيان كرده‌وه كه ده‌بێ عێراق نه‌خزێته ناو ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه و هه‌موو لايه‌ك كار بكه‌ن بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى باڵا و ئارامى و سه‌قامگيریی وڵات و دوورگرتنى له هه‌ر ئاشووب و ئاڵۆزييه‌ك.
هەر ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، له به‌غدا سەردانی حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر کرد و ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا بيروڕيان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا داكۆكييان له پێوستيى پاراستنى عێراق له لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و گرنگيى هاريكاريى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق كرد بۆ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه نابێ هاووڵاتييان له ژيان و گوزەر‌انى خۆيان، باجى كێشه سياسييه‌كان بده‌ن.
تاوتوێكردنى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، ته‌وه‌رێكى دیكەی ديداره‌كه بوو.