بەهۆی ئەوەی هیچ کام لە کاندیدەکان لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنن، هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کەوتە گەڕی دووەمەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ ، پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکەی بۆ نیو کاتژمێری دیکە هەڵگرت، و دواتر گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان بەڕێوەدەجێت.
جێی ئاماژەیە، لە گەڕی یەکەمدا، شەعلان کەریم کاندیدی حزبی تەقەدوم ١٥٢ دەنگی بەدەستهێنا و سالم عیساوی کاندیدی هاوپەیمانی سیادە ٩٧ دەنگی بەدەستهێنا و مەحمود مەشهەدانی کاندیدی هاوپەیمانی عەزم ٤٨ دەنگی بەدەستهێنا.
نوێ دەکرێتەوە..