سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تییدا هاتووە، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا،پیویستە له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور بێت”.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/1/13  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ درێژه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌ به‌غدا، له‌گه‌ڵ  نوورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ ده‌بێ لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق، به‌ هاريكارى و ته‌بايى، ڕووبه‌ڕووى ئاڵنگارييه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ و دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر ببنه‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ عێراق له‌ ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه‌ نه‌گلێت و هه‌مووان به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات بپارێزن.

ده‌ر‌باره‌ى به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه‌ به‌ شێوه‌يه‌ك ماف و شايسته‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراو بن.

هێرشه‌ درۆنييه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
پێت هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
“هەوڵی جدی هەیە بۆ چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا”
دوات “هەوڵی جدی هەیە بۆ چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا”
پەیوەنیدر