سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، نیازی راستەقینە هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم.
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و سەرۆکایەتی هەرێم بەردەوامە، دەبێت کێشەکان زوو چارەسەربکرێت، چونکە سەقامگیری لە هەرێم بۆ عێراق پێویستە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی هەرێم گفتوگۆ لەبارەی پرسە سیاسیی و ئەمنییەکان کراوە، عێراق بەرامبەر بە دۆخی ئەمنی هەرێم هۆشدارە و لە گفوتگۆکانی ئەمڕۆدا هەماهەنگی عێراقیان بۆ هەرێم لەو روەوە دوپات کردوەتەوە.
مالکی جەختیشیکردەوە،رێگە نادرێت کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم بەردەوامبێت، ئەوە ئەرکی سەر شانی لایەنە سیاسییەکانە کە بە شێوەیەکی ئەرێنی چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزنەوە، لە ئێستاشدا نیازێکی راستەقینە هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم.