ساڵی نوێ، 2023 دوای 10ی ڕۆژی دیكە دەستپێدەكات، ساڵێك 10 مەترسی گەورەی جیهانی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە، كەم تا زۆر كاریگەری لەسەر زۆرینەی مرۆڤایەتی دروست دەكەن.
جەنگی ئۆكراین
جەنگی ئۆكراین تا ئێستا بەردەوامە، كۆمەڵێك تەنگەژەی دیكەشی بەدوای خۆیدا هێناوە لەوانە ئاسایشی خۆراك و وزە و هەڵاوسان و پاشەكشەی ئابووری.
ئاسایشی خۆراك
مەترسییەكانی نەمانی ئاسایشی خۆراك تا دێت زیاد دەكات، ئاماژەكانی برسێتی و كەمی خۆراك لەسەرانسەری جیهان لەوانە ئەمریكای ناوەڕاست، هایتی، باكوری ئەفریقا، گانا و كۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، باشووری سوودان، سووریا، یەمەن، پاكستان و ئەفغانستان و شوێنی دیكەش هەن.
لە جیهاندا ژمارەی ئەو كەسانەی ڕووبەڕووی مەترسی ئاسایشی خۆراك بوونەتەوە لە 135 ملیۆنەوە بۆ 345 ملیۆن كەس لە 2019وە هەڵكشاوە، جەنگی ئۆكراین، گۆڕانی كەشوهەوا هۆكاری سەرەكین.
ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران
ڕاپەڕینە جەماوەرییەكانی ئێران ئاسانكاری بۆ دروستبوونی چەندین تەنگەژە دەكات، بەتایبەت هەڵگیرسانی ململانێی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ تاران، بەتایبەت پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی.
گەشەی تەنگەژەی قەرزەكانی وڵاتانی تازەگەشەسەندوو
نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت 54 دەوڵەتی داهات نزم و داهات ناوەند بە دەست قەرزەوە دەناڵێنن، كە 18%ی دانیشتووانی جیهان پێكدەهێنن، 50%ی ئەوان لە هەژارییەكی تونددان، زیاد لە 50 دەوڵەتیان لە ژێر كاریگەری گۆڕانی كەشوهەوادان.
بەرزبوونەوەی قەرزە جیهانییەكان
كۆمپانیاكان قەرزەكانیان 88 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، قەرزی دەوڵەتان و گرووپە گەورەكان 290 تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە تا چارەكی سێهەمی 2022.
پاشەكشەی هاوكاری نێودەوڵەتی
ئاستی پەرەسەندنەكان لە هاوكاری نێودەوڵەتی مەترسییەكانی زیادكردووە، كاریگەریی
كردووەتەسەر گۆڕانكاری كەشوهەوا و قەرزی وڵاتان، بەتایبەت كێبڕكێی نێوان زلهێزەكان هاوكارییە نێودەوڵەتییەكانی ئاستەنگ كردووە.