“خەڵک” زانیاری لەسەر دابەشکردنی نەوت بڵاودەکاتەوە



سەبارەت بە دابەشکردنی نەوت ئەندامێکی لیژنەی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ڕایگەیاند، “بڕێکی کەمی نەوتەکەی عێراق گەیشتووە، تا ئێستا دیار نییە کە بە چ نرخێک دەدرێت بە هاووڵاتییان”.

سەلام عومەر، ئەندامی لیژنەی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیای خەڵکی ڕاگەیاند، “ئێستا دابەشکردنی نەوت ١٠٣ هەزارییەکەی حکومەتی هەرێم لە سەنتەری شاری سلێمانی بەردەوامە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “سەرەتا دابەشکردنی نەوت لە مەڵبەندی ٧ دەستیپێکرد، ئێستا بە نزیکەیی لە هەموو مەڵبەندەکان نەوت دابەشکراوە”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمیش بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا ٢١٩ ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییان دابەشکراوە.

سەبارەت بە نەوتە ٥٠ هەزارییەکەی حکومەتی عێراق، وتی، “بڕێکی کەمی نەوتەکەی عێراق گەیشتووەتە هەرێم، تا ئێستا دیار نییە کە دەبێت بە چ نرخێک بەسەر هاووڵاتییان دابەشی بکەین، بڕیاری وەزارەتمان لەو بارەیەوە پێنەگەیشتووە”.

سەلام عومەر، ئەوەشی خستەڕوو، ” نەوتەکەی حکومەتی عێراق بەسەر ناوچە شاخاوییەکانی قەڵادزێ، ڕانیە، پشدەر، هەڵشۆ و پێنجوێن…هتد دابەشدەکەین، بەپێی ئەو بڕەی کە لە حکومەتی عێراقەوە بۆمان دێت”.

ناوبراو باسی لەوەشکرد کە نەوتەکەی حکومەتی عێراق بڕێکی کەمی گەیشتووە و هەمووی ١٠ تەنکەر دەبێت، بەپێی ڕۆژ بڕەکەی دەگۆڕێت و دیاریکراو نییە.

هیومان رایتس وۆچ: ساڵی ٢٠٢٣ “ساڵی سەرکوتکردنی مافەکانی مرۆڤ بوو
پێت هیومان رایتس وۆچ: ساڵی ٢٠٢٣ “ساڵی سەرکوتکردنی مافەکانی مرۆڤ بوو
پلانێک بۆ دەرکردنی ملیۆنان هاووڵاتی بیانی لە ئەڵمانیا لە ئارادایە
دوات پلانێک بۆ دەرکردنی ملیۆنان هاووڵاتی بیانی لە ئەڵمانیا لە ئارادایە
پەیوەنیدر