ئەمڕۆ شەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی.
دابەزینی نرخی دۆلار لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممە، بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٦ ملیۆن، ٨٨٣ هەزار و ١٤٥ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش ٢٢ ملیۆن و ١٨٠ هەزاری بە نەقد بوو، نرخی دۆلار بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتربوو و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە نزیکەی ١٥٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
نا جێگیری نرخی دۆلار لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندی چەندین ڕێکاری بۆ سەقامگیری دراو گرتووەتەبەر و بڕیار بوو لە سەرەتای ئەمساڵەوە سەرجەم مامەڵە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بە دینار ئەنجامبدرێن، تاوەکو خواست لەسەر دۆلار کەمببێتەوە بەهاکەی داببەزێت.