کاسبکارانی سلێمانی نامەیەک ئاڕاستەی دەسەڵاتداران دەکەن



کاسبکارانی شاری سلێمانی نامەیەک ئاڕاستەی دەسەڵاتداران دەکەن و هۆشداری لە بارودۆخی گوزەرانی هاووڵاتییان دەدەن.

كاسبكارانی گەڕەكی ئاشتی لە سلێمانی نامەیەک ئاڕاستەی بافڵ تاڵه‌بانى ، قوباد تاڵه‌بانى، لاهور شێخ جەنگی ‌و هەڤاڵ ئەبوبەكری پارێزگاری سلێمانی دەکەن، ڕایدەگەیەنن، “لە سنووری سلێمانی كەسابەت زۆر خراپ بووە و سلێمانیش بووە بەگوندێكی گەورەی وێران”.

لە نامەی كاسبكارانی گەڕەكی ئاشتیدا هاتووە، ” ئێمە چەند دوكاندارێكینم ‌و لەناو جەرگەی سلێمانی بە نانەوا، سەمونخانە، نوسینگەی خانوبەرە، دوكانی بەقاڵی‌ و دوكانەكانی دیکە، كەسابەت ‌و ڕسقمان لە ئەم شارە نەماوە و مانگانەی دوكان‌ و كەسابەتەكەمان بووە بە زەرەر”.

کاسبکاران ئاماژەیان بەوەشکردووە کە بە دەست كێشە سیاسییە بەردەوامەكانی سلێمانییەوە، ژیان ‌و مەعیشەتیان نەماوە، “ڕۆژێ كێشەی سیاسی ناو یەكێتی، ڕۆژێك هەڵكوتانەسەر خەڵك لەلایەن هێزی سەربازیی، ڕۆژێكیش درۆن ‌و تەقینەوە”.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، “ئیدارەی سلێمانی زۆر خراپ بووە، كەسابەت‌ و ژیانی تیادا نەماوە، بە تەواوی سلێمانی بوەتە گوندێكی گەورەی بێ خزمەت‌ و بێ ژیان”.

كاسبكارەكان هۆشدارییانداوە بەدەسەڵاتدارانی سلێمانی لە بەردەوامبوونی ئەم ڕەوشە و نوسیوویانە، سەرجەم شادەمارەكانی خۆشی‌، ژیان ‌و كەسابەت لە شارەكە خەریكە وشكدەكات‌، هەموو ئەو كێشانەش كە ئێمە لێی زەرەرمەندین، ئێوە لێی بەرپرسن‌ و ئێمەش زەرەرمەندی سەرەكین‌ و كرێی دوكانەكانمان پێنادرێت‌ و ناشزانین پەنا بۆ كێ ببەین”.

شەپۆلی بارانباراین تا کەی بەردەوام دەبێت؟
پێت شەپۆلی بارانباراین تا کەی بەردەوام دەبێت؟
روفاتی ١٧٢ ئه‌نفالكراو لە بەغداوە بۆ هەرێم دەگەڕێنرێتەوە
دوات روفاتی ١٧٢ ئه‌نفالكراو لە بەغداوە بۆ هەرێم دەگەڕێنرێتەوە
پەیوەندیدر