چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ڕاگەیەنرا



ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، رێككەوتن كراوە كە یاسای بودجە لە پەرلەمان هەمواربكرێتەوە و كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكرێت.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێككەوتن كراوە لەسەر هەموارکردنەوەی بودجە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەکرد، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە پێویستی بە كات هەیە، بەڵام ئێستا ڕەوشی هەرێمی کوردستان ووو لە خراپییە، کێشەی مووچە پێویستی بە چارەسەرکردن هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لایەنەکانی عێراق کۆکن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.

ئەمەش لە کاتێدایە ئێستا مووچەخۆران لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤دان، بەڵام تا ئێستا مووچەی سێ مانگی کۆتای ساڵی ڕابردوو دابەشنەکراوە و چارەنووسیشی بە نادیاری ماوەتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا میکانیزمی نوێی دابەشکردنی مووچە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ئاشکرا نەکراوە، لایەنەکان باسی هەموارکردنەوەی بودجە دەکەن، بەڵام بە دیاری کراوی نازانرێت کەی کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.

عێراق ئیدانەی هێرشەکەی سەر یەمەن دەکات
پێت عێراق ئیدانەی هێرشەکەی سەر یەمەن دەکات
داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە ٨ ملیار دینارە
دوات داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە ٨ ملیار دینارە
پەیوەنیدر