ناکۆکییەکانی بەغدا و هەولێر لەسەر بودجە ئاشکرا کران



پەرلەمانتارێکی عێراق جەختی لەوەکردەوە کە ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە یاسای بودجە سیاسی نییە بەڵکو تەکنیکییە.

ئەمڕۆ هەینی، غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری عێراق بە “بەغداد ئەلیەوم”ی ڕاگەیاند، “ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە بودجە سیاسی نییە و بەڵکو تەکنیکییە، پەیوەندییان بە چارەسەرنەکردنی پرسی داهاتە نانەوتییەکانەوە هەیە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “رێککەوتنێک بۆ دەنگدان لەسەر هەموارکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا هەیە، پاش یەکلایی کردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە پرسی داهاتە نانەوتییەکان و داهاتی گومڕکی، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها لێکتێگەیشتنە لەنێوان شاندی هەرێم و بەغدا”.

دووشەممەی ڕابردوو، وەفا محەمەد کەریم، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان، باسی لەوەکرد هەموو پێوەرەکان ئەرێنین سەبارەت بە هەموارکردنەوەی پشکی هەرێم لە بودجە، ئەگەر لە کۆتا ساتدا پاشەکشە نەکەن و پابەندی ڕێککەوتنەکان ببن.

ئاماژەی بەوەکرد، “شاندی هەرێم دەستی بە دانوستان کردووە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی پشکی هەرێم لە بودجە، لەگەڵ پرسی یاسای نەوت و غاز”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەنجوومەنی وەزیران ڕەنگە لە دانیشتنی داهاتوویدا ڕەزامەندی لەسەر هەموارکردنەوەی بودجەی هەرێم بدات، ئەگەر ناکۆکییەکان چارەسەرببن، کۆدەنگییەک لەسەر هەموارکردنەوەی بودجە و یەکلاکردنەوەی پشکی هەرێم لەناو پەرلەماندا هەیە”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە خەرجی ڕاستەقینە جیابکرێتەوە، تاوەکو گرفتی مووچەی مووچەخۆران چارەسەرببن.

 

بۆ ئەوەی بایکۆت گەشە نەکات، پێشنیارێک بۆ سەرکردە سیاسییەکانی هەرێم
پێت بۆ ئەوەی بایکۆت گەشە نەکات، پێشنیارێک بۆ سەرکردە سیاسییەکانی هەرێم
لە داهێنانێکی نوێدا..درۆنێک شوێنت دەکەوێت و وێنەت دەگرێت
دوات لە داهێنانێکی نوێدا..درۆنێک شوێنت دەکەوێت و وێنەت دەگرێت
پەیوەنیدر