لەبارەی ناردنی قەرزێکی دیکە بۆ هەرێم زانیاری نوێ ڕاگەیەنرا



جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ناردنی قەرزێکی دیکە بۆ هەرێم ڕایگەیاند، ” دەبێت رێگایەکی دیكە بۆ ناردنی مووچە بدۆزینەوە، ئەویش هەمواری یاسای بودجەیە”.

كەریم شكور، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئاسان نییە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت و پێویستە رێگایەكی دیكە بدۆزرێتەوە تاوەکو بتوانرێت کێشەی مووچە بە شێوەیەکی ڕیشەیی چارەسەر ببێت.

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، فشار لەسەر حكومەتی عێراق و سەرۆك وەزیرانی عێراق هەیە بۆ ناردنی قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵام ئەمە ئاسان نییە و كێشەی گەورەتر لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە دەبێت رێگای دیكە بۆ ناردنی مووچە بدۆزینەوە كە ئەوەش هەمواری یاسای بودجەیە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر هەمواری یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندبكرێت لە پەرلەمان پێویستی بە ڕێککەوتنی سیاسی هەیە و دەبێت بە زووترین كات كێشەی مووچە چارەسەربكرێت و لە پرسەكانی دیكە جیابكرێتەوە.

شەپۆلێکی چڕی بەفربارین دەستپێدەکات
پێت شەپۆلێکی چڕی بەفربارین دەستپێدەکات
تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
دوات تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
پەیوەنیدر