حزبى ته‌قه‌دوم،کە محەمەد حەلبوسی سه‌رۆكى دوورخراوهى په‌رله‌مانى عێراق سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، په‌رله‌مانتار شه‌علان كه‌ریم كاندیدى حزبەکەیەتی بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق.
یه‌حیا محه‌مه‌دی، سه‌ركرده له پارتی ته‌قه‌دوم و په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له کۆبونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی پارتی تەقەدوم بڕیاردرا به بە کاندیدکردنی شێخ شەعلان كه‌ریم بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.
راشیگەیاندووە، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان پشكی پارتی ته‌قه‌دومه به‌وپێیه‌ی نوێنەرایەتی گەورەترین فراكسیۆنی سوننە دەکات بە 44 په‌رله‌مانتار.
سه‌ره‌تای مانگی ١١ی ساڵی رابردوو محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پشکی سوننەکان، دوای پێنج ساڵ له سه‌رۆكایه‌تی كردنی په‌رله‌مان دوورخرایه‌وه، کە لە مێژوی پەرلەمانی عێراقدا یەکەمجارە به بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له پۆسته‌كه‌ی دوربخرێته‌وه