داهاتی سلێمانی لە نێوان یەك شەممە و دوو شەممە راگەیەنراو (4) هێندە كەمیكردووە.
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ڕۆژی دووشەممەی سنووری سلێمانی (2 ملیار و 143ملیۆن) دینار بووە، داهاتی یەك شەممە (8 ملیار و 750 ملیۆن) دیناربووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت لەلایەن جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دانراوەو رۆژانە داهاتی سنوری پارێزگاكانی (سلێمانی، هەڵەبجە) و ئیدارەكانی (راپەڕین و گەرمیان) بڵاو دەكاتەوە، وەك بەشێك لە شەفافیەتی داهات.