حکومەتی هەرێم: دادوەرێكی ئەمریكی دەڵێت مافی بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت و غازتان هەیە



حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دادوەرێكی بەناوبانگی ئەمریكی، دەڵێت: لە ڕووی دەستوورییەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان مافی تەواوی لە بەرهەمهێنان و بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت و غازدا هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان شیکارییەکی یاسایی دادوەر ستیڤن شوێبڵی ئەمریکی بڵاوکردەوە کە تێیدا “پشتگیریی تەواوی مافە دەستوورییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات سەبارەت بە بەرهەمهێنان و بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت و غاز”.

ڕوونیشیکردەوە کە “ئەم بۆچوونەی دادوەر شوێبڵ کە پشتبەستوە بە تێگەیشتنێکی ورد لە یاسای نێودەوڵەتی و دەستووری عێراق، جەخت لەسەر مافی ڕەوا و دەسەڵاتی یاسایی و دەستووریی حکومەتی هەرێم دەکاتەوە بۆ بەڕێوبردنی سەرچاوە نەوتی و غازییەکانی”.

شوێبڵ بە وردی دەستووری عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ شی دەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە هەرێمەکان، وەکو هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی سامانە سروشتییەکانیان هەیە لەڕێی لێلکدانەوەی ماددەکانی ١١٠ و ١١٤ و ١١٥ و ١٢١ ی دەستوور کە بە کۆی گشتی، دەسەڵاتی نەوت و غاز نادات به حکومەتی فیدراڵی، بەڵکو ئەم ماددانە ڕێگە بە هەرێمەکان دەدەن کۆنترۆڵی چۆنیەتیی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە ناوچەکانی خۆیان بکەن.

لە هەواڵەکەی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمدا هاتووە کە “دادوەر شوێبێل شیکارییەکی وردی بۆ بڕیارەکەی ساڵی ٢٠٢٢ ی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق کردووە کە تیایدا یاسای نەوت و گازی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ساڵی ٢٠٠٧ ی بە نادەستووری لە قەڵەم دا. دادوەر شوێبڵ دژی ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵیی عێراقە و پێی وایە کە حکومەتی هەرێمی مافی دەستووریی خۆیەتی یاسا و ڕێسا بۆ کەرتی نەوت و غاز دابنێت”.

ئەوەشی خستەڕوو کە دادوەر شوێبڵ هاوڕای بیروبۆچوونەکانی پرۆفیسۆر جەیمس کراوفۆرد-ە لەبارەی مافی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بڕیاردان لەسەر گەڕان بەدوای نەوت و دەرهێنانی کە بێگومان ئۆتۆنۆمییەکی زیاتر دەبەخشێت بە هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند، بۆچوونە یاساییەکانی دادوەر شوێبڵ پشتگیری تەواوە لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کە ڕێگە خۆش دەکات بۆ حوکمڕانییەکی بەهێز و سەربەخۆ لە بەڕێوبردنی سەرچاوە نەوتی و غازییەکانیان.

ستیڤن ئێم شوێبڵ یاساناسێکی ئەمریکی و ڕاوێژکار و دادوەرێکی نێودەوڵەتییە. پلە و پۆستی گرنگ و جۆراوجۆری هەبووە، وەک دادوەری دادگای کارگێڕیی بانکی نێودەوڵەتی (٢٠١٠-٢٠١٧)، ئەندامی گرووپی نیشتمانیی ئەمریکا لە دادگای ناوبژیوانیی هەمیشەیی، سەرۆکی دادگای کارگێڕیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی (١٩٩٣-٢٠١٠ )، سەرۆکی دادگای دادوەریی نێودەوڵەتی (١٩٩٧-٢٠٠٠)، جێگری سەرۆکی دادگای دادوەریی نێودەوڵەتی (١٩٩٤-١٩٩٧)، و دادوەری دادگای دادوەریی نێودەوڵەتی (١٩٨١-٢٠٠٠).

پێش ئەوەی لە دادگای نێودەوڵەتیدا دەست بەکار بێت، شوێبڵ وەک جێگری ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (١٩٧٤-١٩٨١) کاری کردووە. هەروەها وەک یاریدەدەری ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (١٩٦١-١٩٦٧) کاری کردووە. دادوەر شوێبڵ پرۆفیسۆری یاسا بووە لە سکوڵی یاسای هارڤارد (١٩٥٩-١٩٦١) و زانکۆی جۆنز هۆپکینز (١٩٦٧-١٩٨١).

لێرەدا تەواوی دەقی شیکارییەکەی دادوەر شوێبێل دەخەینەڕوو، بەناونیشانی ”دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر نەوت و گازدا بەپێی دەستووری عێراق“.

https://drive.google.com/file/d/1SAB-9axfCv1L1JoLjMdODzCE9iDDs8iV/view

هەواڵگری ئێران وردەکاری نوێ سەبارەت بە تەقینەوەکانی کرمان ئاشکرا دەکات
پێت هەواڵگری ئێران وردەکاری نوێ سەبارەت بە تەقینەوەکانی کرمان ئاشکرا دەکات
هەولێر دەتەقێتەوە ئەگەر ئێوە خۆتان فریا نەکەون
دوات هەولێر دەتەقێتەوە ئەگەر ئێوە خۆتان فریا نەکەون
پەیوەنیدر