بافڵ تاڵەبانی: میدیای یەکێتی پێویستی بە بەخۆداچوونەوەی جدی هەیە



بافڵ تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، میدیای یەکێتی پێویستی بە بەخۆداچوونەوەی جدی و گۆڕانکاری ڕیشەیی هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دووەمین كۆنفرانسی ڕێكخستنەوە و داڕشتنەوەی سیاسەتی میدیایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی حزبەکە، پەیامێکی ئاڕاستە کردن.

بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، “میدیاكانمان بە بینراو، نووسراو، بیسراوەوە پێویستیان بە بەخۆداچوونەوەی جدی و گۆڕانكاری ڕیشەیی هەیە”.

وتیشی: “دەزانین شانازیمان لە ڕابردوودا زۆرن، بەڵام ئەمە بەتەنیا بەس نییە و پێویستە ڕووانینمان بەرەو داهاتوو بێت. بۆ ئەمەش پێویستە بە بیرێكی نوێگەر و داهێنەرانەوە مامەڵە لەگەڵ میدیا بكەین و بە هەنگاوی كردەیی میدیاكانمان ڕێكبخەینەوە و سیاسەتێكی نوێی كاریی میدیایی دابڕێژین كە لە خزمەت كوردستان و بەرژەوەندییە نیشتمانییەكاندا بێت”.

بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، “جەخت لەوەدەكەمەوە نان و ئازادی بۆ رۆژنامەنووسان و نووسەران تەنیا درووشمێكی سیاسی نەبووە، بەڵكو فەرهەنگی سەنگینی سەرۆك مام جەلالە و دەیپارێزین”.

داواشی لە میدیای حزبەکەی کرد “بەرەو نوێبوونەوە و داهێنان هەنگاوبنێن” و ئەوانیش “بە دڵ” پشتیوانیان دەبن.

هەولێر دەتەقێتەوە ئەگەر ئێوە خۆتان فریا نەکەون
پێت هەولێر دەتەقێتەوە ئەگەر ئێوە خۆتان فریا نەکەون
دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەستپێدەکات
دوات دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەستپێدەکات
پەیوەنیدر