ژمارەیەك كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی توركیا ڕزگاركران كە لەلایەن هێزە یۆنانییەكانەوە بۆ ئاوەكانی توركیا گەڕێندرابوونەوە.
ماڵپەڕی فەڕمی حكومەتی توركیا ڕایگەیاند، تیمەكانی فەرماندەیی ئاسایشی كەناراوەكان بەلەمێكی پلاستیكییان لە كەناراوەكانی ئایڤاجك دەستنیشانكرد كە كۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو.
ئەو تیمانەی كە چوونە ناوچەكە، لە ئۆپەراسیۆنێكدا كە لە رێگەی بەلەمی”TCSG-905″ەوە ئەنجامیاندا، 39 كۆچبەری نایاساییان رزگاركرد كە لەلایەن هێزە یۆنانییەكانەوە بۆ ئاوەكانی توركیا گەڕێندرابوونەوە.
ماڵپەڕەكە ئەوەشی وتووە، لە ئۆپەراسیۆنێكی دیكەدا لە هەمان ناوچە، 54 كۆچبەری دیكە كە لە بەلەمی پلاستیكیدا بوون، دەستگیركران.