یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆکی حکومەت هەرێم بە حکومەتی عێراقی وتووە لە ساڵی ٢٠٢٤سەبری ساڵی رابردومان نابێت، دەشڵێت:”مووچەی خەڵکی کوردستان دەبێت لە بەغدا دابین بکرێت “.
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان بە كوردستان٢٤ی رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ندین جار سه‌ردانی به‌غدای كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌تایبه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته داراییه‌كان.
دەشڵێت، محەمەد شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی داوه سێشه‌ممه‌ی داهاتوو هەمواری پرۆژە یاسای بودجە بخاته ناو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه له‌لایه‌ن شاندی هه‌رێمی كوردستان و شاندی حكومه‌تی عێراق بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده و بڕگه یاساییه‌كانی تایبه‌ت به بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات ده‌نگی پێ بدرێت و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
وتیشی: ئەگەر زوو پرۆژەیاساکە هەموارنەکرێتەوە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای كردووه سولفه‌یه‌ك له‌سه‌ر بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٤ كه په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و تایبه‌ته به مووچه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت.
” ئومێدێكی زۆر هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به دابه‌شكردنی مووچه‌ی پاریزگاكانی عێراق، پاره بگاته هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی پێ دابه‌ش بكرێت”رێباز حەملان وادەڵێت.
راشیگەیاند، نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە، ئێمە داهاتی نەوتمان نەبێت ناتوانین مووچە دابەش بکەین، بە داهاتی ناوخۆی هەرێم ناتوانرێت مووچە دابەش بکرێت، بۆیە مووچەی خەڵکی کوردستان دەبێت لە بەغدا دابین بکرێت.