نرخی دۆلار بەرزبووەوە



بانکی ناوەندی فرۆشتنی زیاتر لە 212 ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاند، بەڵام نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، بڕی 212 ملیۆن و 932 هەزار و 948 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 188 ملیۆن و 602 هەزار و 948 دۆلاری حەواڵە و تەنها 24 ملیۆن و 330 هەزار دۆلاری بە نەخت بووە.

هەرچەندە لەم هەفتەیەدا ئەمە یەکەمجارە بانکی ناوەندی ئەو بڕە زۆرە دۆلارە بە نەخت بفرۆشێت، بەڵام نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزبووەوە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و حیراق بۆ 154 هەزار و 100 دینار بەرزبووەوە.

وردەكاری كۆبوونەوەی وەزیرێكی هەرێم لەگەڵ سێ‌ وەزیری عێراق بۆ بودجە و نەوت ئاشكراكرا
پێت وردەكاری كۆبوونەوەی وەزیرێكی هەرێم لەگەڵ سێ‌ وەزیری عێراق بۆ بودجە و نەوت ئاشكراكرا
بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەنگاوێکمان لە پێناو کوردستاندایە
دوات بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەنگاوێکمان لە پێناو کوردستاندایە
پەیوەنیدر