مەسرور بارزانی: لە هیچ کەس و هیچ لایەنێک قبووڵ ناکەم، دەست بۆ خەڵکی کاسبکار و هەژار ببات



سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕێ نادات بەوەی لە ڕێی شکاندنی عەرەبانە و پەلاماردانەوە هەوڵی لابردنی ئەو زیادەڕەوییانە بدرێت کە کراونەتە سەر شەقام و شێنە گشتییەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و تەوەرێکیشی تایبەت بوو بە ڕێكاری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان تایبەت بە جێبەجێكردنی بڕیاری لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر ڕێگا و شەقام و شوێنە گشتییەكان.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران، ڕایگه‌یاند: “لە هیچ کەس و هیچ لایەنێک قبووڵ ناکەم، دەست بۆ خەڵکی کاسبکار و هەژار ببات بە شکاندنی عەرەبانە و پەلاماردان و سووکایەتی پێکردنییان لەژێر ناوی ڕێگری لە زیادەڕۆیی”.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر “لایەنە ئیدارییەکان ویستیان زیادەڕۆیی ڕابگرن دەبێت پلانی دیکەیان بۆ ئەو کەسانە هەبێت نانیان لەسەر ئەو ئیشەیە و هاوکارییان بکەن، شوێنێکی باشتر و گونجاوتر لەوەی خۆیان پێ بدرێت”.

مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە د. عەلی قەرەداغی دەکات
پێت مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە د. عەلی قەرەداغی دەکات
بە مووچەیەکی خەیاڵی.. لە چین داوای کەسێک دەکەن ڕۆڵی “مەیموون” بگێڕێت
دوات بە مووچەیەکی خەیاڵی.. لە چین داوای کەسێک دەکەن ڕۆڵی “مەیموون” بگێڕێت
پەیوەنیدر