لە هەولێر ئۆتۆمبێلیان دزی و لە سلێمانی دەستگیرکران



پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەبڕیاری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر و لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلی سەر بەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی بڕیاری‌ دەستگیركردنی سێ‌ تۆمەتبارو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ ئۆتۆمبێلێك لەدادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسیگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن لەكاتی دەستگیركرنیشیاندا دەستگیرا بەسەر دوو ئۆتۆمبێل كە بەتۆمەتباران بووە.

ڕونیشیکردەوە کە ئێستا هەریەك لەتۆمەتباران: (ك ،م ، أ) لەدایكبووی 1979 و (هـ، ك، ش) لەدایكبووی 2001 و (پ، ل، ب) لەدایكبووی 2002 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە.

دیار نییە کەی جیگرەوەیەک بۆ حەلبوسی دادەنرێت
پێت دیار نییە کەی جیگرەوەیەک بۆ حەلبوسی دادەنرێت
پنتاگۆن: ١٢٧ جار هێرشکراوەتە سەر بنکەکانمان
دوات پنتاگۆن: ١٢٧ جار هێرشکراوەتە سەر بنکەکانمان
پەیوەنیدر