ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق وردەكاری و شێوازی پێدانی قەرزی بە کۆمپانیاكان و هاووڵاتیان ڕاگەیاند و دەشڵێت: “قەرزەکە بۆ ماوهی 10 ساڵ تا 30 ساڵ دهدرێت”.
مهزههر محهمهد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق به ئاژانسی هەواڵی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووه، “بڕه پارهیهك دهدرێته كۆمپانیا یاخود هاووڵاتیان بۆ بەڕێوەبردنی کارێکی دارایی نەخشە بۆکێشراو، ئەو پارەیەش قەرزە و دەبێت لەگەڵ سوودەكەیدا لەماوەیەکی دیاریکراودا بیدەنەوە”.
ڕاشیگەیاندووە، ڕێكارەكانی بانك لەبواری پێدانی قەرزەكەدا دەردەکەوێت، کە بەقەرزی دواخراو ناوزەن دەکرێت و بەشێوەیەکی ڕێکوپێک بەچەند قۆناغێک دەدرێتەوە، كە لەنێوان ساڵێك بۆ 10 ساڵدایە و لە هەندێك حاڵەتدا دەگاتە 30 ساڵ.
وتیشی، “قەرزەكە ناوی قەرزی دواخراوە و بەگشتی ڕێژەیەکی سوودی لەسەرە، كە چەسپاو نییە و قەبیلی گۆڕانە و لە ماوەیەكی دیاریكراودا دەبێت بگەڕێنرێتەوە”.
ئاشكراشی كردووە، قەرزەكە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان یان چالاكییەكی ئابووری دیاریكراو دەگرێتەوە لە كەرتی خانووبەرە و پیشەسازی و بازرگانی و كشتوكاڵی، كە ئەمەش گرنتی بانكییە، كە بنەمای كاری پڕۆسەی بانكییە.