‎شه‌پۆلێكی باران و به‌فر و سه‌رما هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌



شارەزایەکی کەشناسی وادەی هاتنی شەپۆلێکی سەرما و بەفر و بارانی بۆ هەرێم ڕاگەیاند و پێشبینی بارینی بەفر دەکات لە ناوجە ساخاوییەکان و سەنتەری هەندێک لە شارەکان،

محەمەد کەلاری شارەزای کەشناسی بۆ خەڵک ڕایگەیاند، به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و به‌شێكی ده‌ریای سور و هاتنی بارسته‌ هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ری له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كه‌ پێشبینیم وایه‌ له‌ دره‌نگانێكی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ و ئه‌مشه‌وو بارانبارین له‌ به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات به‌تایبه‌تیش دوای كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌وو و هه‌روه‌ها بارینی به‌فر له‌ ته‌واوی ناوچه‌ شاخاویه‌كان وه‌ك ( سه‌فین , مه‌له‌كان , چۆمان , باڵه‌كایه‌تی , ماوه‌ت , پێنجوێن , به‌رزنجه‌ , زۆسك , هه‌ندرێن , وه‌ڵزێ , وه‌رتێ , هه‌ڵگورد , قه‌ندیل ) له‌ سۆران و ڕواندز و به‌رزنجه‌ و به‌رزایه‌كانی كۆیه‌ به‌فر و باران به‌تێكه‌ڵی ده‌بارێت , وه‌ له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانیش پێشبینی تاوه‌ بارانی باش ده‌كرێت واتا تاوه‌ بارانی زستانی .

ئاماژەی بەوەشدا،به‌گشتی له‌ سه‌ره‌تای شه‌پۆله‌كه‌ تا كۆتایی شه‌پۆله‌كه‌ ئه‌گه‌ری به‌فربارین بۆ ئه‌م ناوچانه‌ مسۆگره‌ ( باڵه‌كایه‌تی , كۆڕه‌ك , سه‌فین , وه‌ڵزێ , قه‌سرێ , كانی به‌ست , پێنجوێن , ئه‌زمه‌ڕ , گۆیژه‌ , بیاره‌ , ته‌وێڵه‌ , ئامێدی , سیده‌كان , مه‌له‌كان , گه‌رمك ) له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م گوند و دێهاتاكانی ده‌وروبه‌ری كه‌ نزیك شاره‌كانن وه‌ ئه‌وو ناوچانه‌ی به‌تێكه‌ڵی ده‌بارێ یان هه‌ندێ جار به‌فری ته‌واوی لێده‌بارێ ( سۆران , سلێمانی , شه‌قڵاوه‌ , ڕواندز , بازیان , بارزان , پیرمام , كۆڕێ , باتیفا , قه‌ره‌داغ ) .

خوێندن لە چەند خوێندنگەیەكی سنووری سلێمانی دەستی پێكردەوە
پێت خوێندن لە چەند خوێندنگەیەكی سنووری سلێمانی دەستی پێكردەوە
قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچەی فەرمانبەران و بەشە بودجەی هەرێم بە یەکجاری چارەسەر بكرێت
دوات قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچەی فەرمانبەران و بەشە بودجەی هەرێم بە یەکجاری چارەسەر بكرێت
پەیوەنیدر