مەسرور بارزانی و جەنەڕاڵ جۆوڵ ڤاوڵ کۆبوونەوە



مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەڕاڵ جۆوڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
له کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئەرکەکانی خۆیان و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە.
له کۆبوونەوەکەدا مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و سوریا ئاڵوگۆڕ کرا .
پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان ، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو. مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، جەختمان لە گرنگیی بەردەوامبوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئەرکەکانی خۆیان کردەوە لە پێناو هاوکاریکردنی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری.
پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و خێراکردنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.
وەزیری پێشووتری پەروەردە: ساڵێکی تریش بایکۆت بەردەوام بێت داواكانی مامۆستایان جێبەجێ‌ ناكرێت
پێت وەزیری پێشووتری پەروەردە: ساڵێکی تریش بایکۆت بەردەوام بێت داواكانی مامۆستایان جێبەجێ‌ ناكرێت
20 وێنەی ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق
دوات 20 وێنەی ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق
پەیوەنیدر