کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئاسمانی کوردستان هەوری تەواو بێت و لە درەنگانی شەوی سێشەمەش گۆڕانکاری بەسەردا بێت و نمەباران دەبارێت.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەورى تەواو دەبێت.
سەبارەت بە سبەینی سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، ئەوەشیخستەڕوو کە لە درەنگانی سبەی شەو لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە ناوچە جیاکانى پارێزگاى هەولێر و دهۆک و ئیدارەى راپەڕین نمەباران دەبارێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى سیلیزى