وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی عێراق تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ بە ٤٣ ملیۆن و ٣٢٤ هەزار کەس خەمڵێندراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، عه‌بدولزه‌هره هەنداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له كۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ به ٤٣ ملیۆن و ٣٢٤ هه‌زار كه‌س خه‌مڵێندراوه، ڕێژه‌ی دانیشتوانی ناوچه شارییهكانیش گه‌یشته ٪٦٩.٩ڕێژهی دانیشتوانی گونده‌كان ٪٣٠.١ بووه.
ئاماژەی بەوەکرد، “ڕێژه‌ی دانیشتوانی خوار ته‌مه‌نی ١٥ ساڵ ٪٤١ی كۆی دانیشتوان، ڕێژه‌ی دانیشتوانی ته‌مه‌نی ١٥-٦٤ ساڵ ٪٥٧ و ڕێژه‌ی دانیشتوانی ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ و سه‌رووتر ٪٣ی دانیشتوان پێكده‌هێنن، ڕێژه‌ی چالاكیی ئابووری بۆ دانیشتوانی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و سه‌رووتریش گه‌یشتوه‌ته ٪٤٠ی دانیشتوان.
ئەوەشی خسیەڕوو، “ڕێژه‌ی چالاكی ئابووری پیاوان گه‌یشتوه‌ته ٪٨٧، ڕێژه‌ی كاركردن و چالاكی ئابووری ژنانیش بۆ ٪١٣ به‌رزبوەته‌وه”.
عه‌بدولزه‌هره هنداوی، وتیشی، “ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٪٤.٤ دابه‌زیوه، به‌راورد به ڕێژه‌ی ٪٦.١ له ساڵی ٢٠٢١، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ساڵی ٢٠٢٢ نزیکەی ٪٤.٩ بووه.
وه‌زاره‌تی پلاندانان دوێنێ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌تمه‌ند گفتوگۆیان له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی كردووه، كه بڕیاره پێش كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ جێبه‌جێبكرێت.