دادگای فیدڕاڵی لە دژی ناردنی پارە بۆ هەرێم کۆدەبێتەوە



دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێکی عێراقی لە دژی ناردنی پارە بۆ هەرێم کۆدەبێتەوە، ڕایگەیاندووە کە ناردنی پارە بۆ هەرێم دژی دەستووری عێراقە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق به ‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتارێكی عێراق كۆده‌بێته‌وه کە لەسەر محەمەد شیاع سودانی تۆماری کردووە،‌ دژ به‌ ناردنی قه‌رز بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.

به‌گوێره‌ی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی، ئه‌مڕۆ له ‌باره‌ی سكاڵای مسته‌فا سه‌ند ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ دژی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تۆماریکردووە.

ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە ڕایگەیاندووە، ناردنی بڕی دوو ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان دژی دەستووری عێراقە، کە له ‌ڕێگه‌ی سێ قه‌رزی ٧٠٠ ملیار دیناریه‌وه بۆ هەرێم نێردراوە .

لە ساڵی ٢٠٢٣ ەوە له ‌دوای سەردانەکانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا سێ قەرزی ٧٠٠ ملیاری وه‌ك قەرز بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا مووچەی سێ مانگی کۆتایی دابەشنەکراوە و چارەنووسیشی دیار نییە.

هەرێمی کوردستان خۆی بۆ هاتنی 10 ملیۆن گەشتیار ئامادە دەکات
پێت هەرێمی کوردستان خۆی بۆ هاتنی 10 ملیۆن گەشتیار ئامادە دەکات
ئەمڕۆ خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایان دەستپێدەکاتەوە
دوات ئەمڕۆ خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایان دەستپێدەکاتەوە
پەیوەنیدر