ناوەڕۆكی دیدارەكەی سودانی و حەلبوسی ئاشكرا کرا



سودانی و حەلبوسی کۆبوونەوە و جەختیان لە پەلەکردن لە پێكهێنانی حكومەتە خۆجێیەكان کردەوە لە پێناو پتەوكردنی سەقامگیری لە پارێزگاكانیاندا.

ئەمشەو یەکشەممە ٧ی شوباتی ٢٠٢٤، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم كرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتی وڵات تاووتوێ كراو جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان لایەنە سەركەوتووەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرا لەپێناو پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتە خۆجێیەكان و پتەوكردنی سەقامگیری لە پارێزگاكانیاندا.

ئەمڕۆ خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایان دەستپێدەکاتەوە
پێت ئەمڕۆ خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایان دەستپێدەکاتەوە
لە مەغریب کچێک پرسە بۆ پشیلەکەی دادەنێت
دوات لە مەغریب کچێک پرسە بۆ پشیلەکەی دادەنێت
پەیوەنیدر