پێدانی دۆلار بە 132 هەزار دینار بە هاووڵاتیان ڕاگیرا



سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشكرای دەكات، فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیانی عێراقی، کە ئارەزووی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات هەیە، لە سەرجەم بانکە حکومی و ئەهلییەکاندا ڕاگیراوە.

میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویانكردەوە، هۆکاری ڕاگرتنەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە زۆربەی بانکە حکومی و ئەهلییەکان ئەو پشکەیان نییە، کە تەرخانکراوە بۆ دابەشکردنی لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێکارەکان لە کاتی خۆیدا پەیڕەو دەکرێن بۆ وەستاندنی پلاتفۆرمی فرۆشتنی دۆلار، پێدەچێت بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا دروست بکات.

لای خۆشیەوە، محەممەد حەسەنی، شارەزای بواری ئابووری بە (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاندووە، ئەو کۆنتڕۆڵ و ڕێنماییانەی لەسەر پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی دانراون زۆر ئاڵۆزن، زۆرجاریش گەشتیار ناتوانێت دۆلار بەدەستبهێنێت، چونکە بڕەکەی تەواو دەبێت.

بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندی، گەشتیاران دەتوانن تاوەكو بڕی 3 هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی (100 دۆلار بە 132 هەزار دینار) وەربگرن، هەروەها بۆ حاڵەتی نەخۆشی، كەسی نەخۆش و ئەو کەسەی یاوەری دەكات تاوەكو بڕی 6 هەزار دۆریان پێ‌ دەدرێت، بەڵام جگە لە گەشت كردن بۆ ئێران و سوریا و لوبنان.

شەپۆلێکی بەفربارینی پێنج ڕۆژە هەرێم دەگرێتەوە
پێت شەپۆلێکی بەفربارینی پێنج ڕۆژە هەرێم دەگرێتەوە
سەرۆک کۆمار و عەبدوللەتیف سەلەفی کۆبوونەوە
دوات سەرۆک کۆمار و عەبدوللەتیف سەلەفی کۆبوونەوە
پەیوەندیدار