جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ مووچەیەک نافەوتێت و ئێستاش شاندەکەمان لەبەغدایە و گفتوگۆی باشیان کردووە و دەبێت کۆتایی بە کێشەی مووچە بێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی چارەنووسی مووچەی سێ مانگی ساڵی 2023ی فەرمانبەران ڕایگەیاند، هیچ مووچەیەک نافەوتێت و ئێستاش شاندەکەمان لەبەغدایە و گفتوگۆی باشیان کردووە و دەبێت کۆتایی بە کێشەی مووچە بێت.
ڕاشیگەیاند، بە پینە ناکرێت ڕۆژێک بڵێین پارە هات، ڕۆژێک بڵێن 700 ملیار دینار هات و نەهات و دەبێت لەم دڵەڕاوكێیە نەجاتمان ببێت.
جەختیشی كردۆتەوە، دەبێت چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەران بدۆزرێتەوە و ساڵی 2024 باسی مووچە نەکرێت.
وتیشی، “نابێت مووچەی فەرمانبەران بفەوتێت و هەموو هەوڵێك دەدەین مووچە نەفەوتێت”.