كۆنمیبوڵ 10 ملیۆن دۆلار دەداتە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین



 

یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور “كۆنمیبوڵ” خەڵاتێك بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەداتە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، پاش ئەوەی ناسناوی مۆندیالی قەتەر 2022ی بردەوە.

ئەلیخاندرۆ دۆمینجیز، سەرۆكی “كۆنمیبوڵ” لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر” بڵاویكردەوە، چەكێك بە بەهای 10 ملیۆن دۆلار دەداتە ئەرجەنتین، مێسی لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین دەركەوت كە خەڵاتەكەی وەرگرت.

هەروەها ئەلیخاندرۆ نوسیویەتی:”دەستبەجێ‌ چوومە ژووری تایبەت بە گۆڕینی جلوبەرگی پاڵەوانانی جیهان لە ستاد لۆسێل، لەپێناو ڕادەستكردنی خەڵاتی كۆنمیبوڵ كە بڕەكەی 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریكاییە”.

بە وتەی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور:”چەند ساتێكی لەبیرنەكراومان بەسەربرد لەگەڵ كۆمەڵێك یاریزانی نایاب”.

دوێنێ‌ یەك شەممە لە یاریگای لۆسێل، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریی كۆتایی مۆندیال بە پەناڵتی لە هەڵبژاردەی فەرەنسای بردەوە.

ئەرجەنتین سێیەم جارە دەبێتە پاڵەوانی جیهان، دوای ئەوەی پێشتر لە ساڵانی 1978 و 1986 جامی جیهانی بەرزكردەوە.

 

 

 

بانكی ناوه‌ندی بەهای دۆلاری دابەزاند
پێت بانكی ناوه‌ندی بەهای دۆلاری دابەزاند
چوارچێوەی هەماهەنگی: حكومەت نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
دوات چوارچێوەی هەماهەنگی: حكومەت نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
پەیوەنیدر