به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه لێخۆشبوونی ٪٥٠ی پاره‌ی كاره‌با به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردەوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، “ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن فڕنی سه‌مون و نانه‌واخانه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه، كه داشكاندنی ٪٥٠ی پاره‌ی خه‌رجی كاره‌باكانیان به‌رده‌وامه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له ١٠/٤/٢٠٢٢ ه‌وه لێخۆشبوونه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌یان گرێته‌وه، بۆئەوەی خاوه‌ن فڕنی سه‌مون و نانه‌واخانه‌كان سوودمه‌ند ببن پێویستە به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن تا كاری داشكاندنه‌كه‌تان بۆ بكرێت.