نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دینار جارێکی دیکە دابەزی و بە ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٤٥٠ دینار دابەزیووە.
دابەزینی نرخی دۆلار لە کاتێکدایە لە ماوەی پێشووتردا نرخەکەی بۆ ١٤٨ هەزار دیناری عێراقی دابەزی، بەڵام دواتر بۆ ١٥٣ هەزار و ٥٠٠ دینار بەرزبووەوە.
سەرباری ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ ئەنجامدانی سەرجەم مامەڵەکان بە دینار و جێگیرکردنی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دینار، بەڵام هێشتا دراوی عێراقی سەقامگیری بەدەستنەهێناوە.
هاوکات لە ئێستادا بەهۆی هێرشەکانی سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و وەڵامدانەوەی مەترسی نا سەقامگیری ئابووری و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ئارادایە و ئەمەش هاووڵاتییانی نیگەران کردووە.