ئاسایشی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا دەنگۆی روودانی شەڕە تەقە لە قەزای بنەسڵاوە رەتدەکاتەوە و دەڵێت:”هیچ شەڕێک لە بنەسڵاوە رووینەداوە “.
ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگۆی دروستبوونی شەڕەتەقە و کوژرانی کەسێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لە قەزای بنەسڵاوە بڵاوکرایەوە.
ئەمشەو شەممە،بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت:”لە چەند کەناڵێکی میدیایی بڵاوکراوەتەوە کە گوایە لە قەزای بنەسڵاوە لەنێوان دوو خانەوادە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕەتەقە دروست بوەو کوژراو و بریندار هەیە، ئەم هەواڵە دورە لەڕاستی و هیچ بنەمایەکی نییە”.
ئاسایشی هەولێر دەشڵێت:” چەند کەناڵێکی میدیای وەک پیشەی هەمیشەیان بەردەوامن لەچەواشەکاری و بڵاو کردنەوەی هەواڵی ناڕاست و بێ بنەما، داوا دەکەین لەدەزگا میدیاییەکان پابەندی ڕاستی و پاوەڕپێکراوی کاری میدیای خۆیانبن”.