بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە لە سبەینێوە یەکشەممە بۆ ماوەی دوو رۆژ ناتوانن ئاو بدەنە بەشێک لە ماڵەکانی چەند گەڕەکێکی کۆیە.
بەڕێوەبەرایەتی کۆیە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە سبەینێ ٧-١-٢٠٢٤، حەوزی پڕۆژەی ئاوی تەق تەق – کۆیە بەدیاریکراوی هەردوو وێستگەی داربەڕوو -تەق تەق پاڵاوتن پاکدەکرێنەوە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی ئاو دەوەستێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوش لە هاووڵاتییان دەکات بە وریاییەوە ئاو بەکاربهێنن تا دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە بۆئەوەی توشی کێشەی کەمئاوی نەبن.