بوومەلەرزە ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی هەژاند



بوومەلەرەزەیەك بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر سنووری شارۆچكەی كەلاری لە ئیدارەی گەرمیان هەژاند.

سیروان ساڵح، شارەزای بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمشەو لە كاتژمێر 6:26 خوولەك بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە نێوان كەلار- باوەنوور ڕوویدا.

ڕاشیگەیاند، بوومەلەرزەكە 10 كیلۆمەتر لە ناخی زەوی بووە بە دووری 9 كیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچكەی كەلار.

ئاشكراشی كرد، شوێنی چەقی بوومەلەرزەكە لە گوندی (بەرلوت) بووە.

 

خەڵك؛ تێچووی حەجی ئەمساڵ بڵاودەكاتەوە
پێت خەڵك؛ تێچووی حەجی ئەمساڵ بڵاودەكاتەوە
ماددەكانی بەشەخۆراك و بڕی هەر كەسێك دیاری كرا
دوات ماددەكانی بەشەخۆراك و بڕی هەر كەسێك دیاری كرا
پەیوەنیدر