دابەشكردنی دەیەمین بەشەخۆراكی ئەمساڵ، كە لەسەر پشكی مانگی 12 هەژمار كراوە دابەش دەكرێت و جۆر و بڕی ماددەكانیش دیاری كراوە.
بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراكی هەولێر خشتەی دابەشكردنی دەیەمین سەبەتەی خۆراكی هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە و داوا لە بریكارەكان دەكات، لە ناوەوە و دەرەوەی شار (بنكەكانی 261 تاوەكو 292) دوكانەكانیان كراوەبێت بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە، كە لەسەر پشكی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، بەشەخۆراك بۆ هەر هاووڵاتییەك پێكهاتووە لە برنج (3 كیلۆ) و زەیت (1 لیتر) و شەكر (1 كیلۆ) و دۆشاوی تەماتە (400 گرام) و نیسك (500 گرام).
ڕاشیگەیاندووە، بریكارەكانی دەرەوەی شار لەكاتی دابەشكردنی بەشەخۆراك ڕەچاوی ماددەكان بكەن و هەر ماددەیەك دەركەوت خراپە و بەكەڵكی خواردن نایەت دابەشی نەكەن بەسەر هاووڵاتیاندا و كۆمپانیای خۆراك ئاگادار بكەن تاوەكو بۆیان بگۆڕدرێت لە ماوەی 3 ڕۆژدا.