لەمساڵدا ٦١٩ حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر پیاوان تۆمارکراوە، ١٨ حاڵەتی هەڕەشەکردن و نۆ حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی مووچە هەبووە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ڕێکخراوی یەکێتی پیاوانی کوردستان ئامارەکانی توندوتیژی بەرامبەر پیاوان لەمساڵدا ڕاگەیاند.
لەمساڵدا ٦١٩ حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر پیاوان تۆمارکراوە، لە هەشت جۆری توندوتیژی پێکهاتووە، ٤٩ حاڵەتی دەرکردنی پیاوی بەتەمەن، ٥١ ناپاکی هاوسەری، ١٢ توندوتیژی جەستەیی.
دەستوەردانی کەسوکاری خێزان لە ژیانی هاوسەرگیری ٢٢٩ حاڵەت، فشاری دەروونی و سێکسی ١٧ حاڵەت، نۆ حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی مووچە.
٢١٦ حاڵەتی بێ بەشکردنی باوک لە بینینی منداڵ، ١٨ هەڕەشەی ئەلیکترۆنی و ناوزڕاندن، دەستبەسەرداگرتنی موڵک ١١ حاڵەت، سکاڵای کەم خستنەوەی وەچە حەوت حاڵەت.
لە ماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا پێنج هەزار و ٦٢ توندوتیژی بەرامبەر پیاوان تۆمارکراوە، ٧٠٣ حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوان تۆمارکراوە.
بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەمساڵدا ئاماری توندوتیژییەکان زیادیان کردووە، لەکاتێکدا ساڵانی ڕابردوو توندوتیژییەکان کەمتربوون، دەیانتوانی ٪٦٠ کێشەکان چارەسەربکەن، بەڵام ئێستا بەهۆی زۆربوونی توندوتیژییەکانەوە ناتوانن وەک پێویست ڕۆڵیان لە چارەسەرکردندا هەبێت.