چوارچێوەی هەماهەنگی: حكومەت نرخی دۆلار دادەبەزێنێت



سەركردەیەك لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان ڕایدەگەیەنێت، حكومەت پشت بە پرەنسیپی دابەزاندنی پلەبەندی دەبەستێت بۆ نرخی خەرجی دۆلار، لەبەرامبەر بەردەوامبوونی دابەزینی نرخی دراوی ناوخۆ.

عەقیل ڕدێنی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”چارەسەركردنی تەنگژەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆ، لە ئەستۆی حكومەتەكەی سودانیدایە، بۆیە دەكرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندی و فەرمانگە داراییە پەیوەندیدارەكان ئەو هەنگاوە هەڵبنێت”.

بە وتەی ڕدێنی:”حكومەتەكەی سودانی، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا پشت بە چەند چارەسەرێك دەبەستێت لەپێناو خستنەڕووی دۆلاری زیاتر لە بازاڕەكان، بۆ مەبەستی دابەزاندنی نرخی دراوەكە، بەڵام بەپێی چوارچێوەیەكی پلەبەندی بۆ گەیشتن بە نرخێكی دیاریكراو و جێگیر كە ببێتە مایەی دابەزاندنی نرخی پێداویستییە سەرەكییەكان”.

ئەو سەركردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت:”بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كاریگەریی لەسەر زۆرێك لە پێداویستییە سەرەكییەكان دروستدەكات، ئەمەش پێویستە تێبینی بكرێت و لە ماوەكانی داهاتوودا هەوڵ بدرێت هەموو ڕێكارەكان بۆ ڕێگرتن لە بەزبوونەوەی دۆلار بگرێتەبەر”.

لەم ماوەیەی دواییدا، نرخی خەرجی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی، بەشێوەیەكی نائاسایی بەرزبۆوە و نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە نزیكەی 153 هەزار دیناری عیراقی.

 

كۆنمیبوڵ 10 ملیۆن دۆلار دەداتە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین
پێت كۆنمیبوڵ 10 ملیۆن دۆلار دەداتە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین
شەوی یەڵدایە و وەرزی زستان دەستپێدەكات
دوات شەوی یەڵدایە و وەرزی زستان دەستپێدەكات
پەیوەنیدر