سەرماوسۆڵەیەکی بەهێز باکووری ئەوروپای گرتووەتەوە



بۆیەکەمجار لە هەردوو وڵاتی سوید و نەرویج نزمترین پلەکانی گەرما لە مێژووی هەردوو وڵات تۆمارکران، بەجۆرێک پلەکانی گەرما لە سوید، سەرو 40 پلە و لە نەرویج 31.1 پلە ژێر سفر بوون.

 

بەپێی داتاکانی کەشناسی ناوخۆیی لە شاری بیۆرنهۆڵت لە باکووری پایتەختی نەرویج 31.1 پلە لە ژێر سفرەوە تۆمارکراوە.

 

بەپێی ماڵپەڕی “یێر-نۆ”، کەمێک پێش کاتژمێر هەشت بە کاتی گرینیچ، ڕۆژی شەممە، پلەکانی گەرما 29 پلەی سەدی لە ژێر سفرەوە بووە.

 

مارتن گرانێرود، شارەزا لە دەزگای کەشناسی نەرویج لە بەیاننامەیەکدا بۆ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێن ئاڕ کەی وتی: شەوی ڕابردوو ساردترین شەو بووە.

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی سارد و سەرما ڕووی لە باکووری ئەوروپا کردووە و رۆژی چوارشەممەی رابردووش لە باکووری سوید ئاستی پێوانەیی تۆمارکراوە کە 43.6 پلەی سەدی لە ژێر سفرەوە بوو، کە ئەمەش نزمترین پلەی گەرمایە لە ماوەی 25 ساڵدا لە مانگی یەکدا لەسەر خاکی سوید تۆمارکرابێت.

شەپۆلی سەرما و باران هەرێم دەگرێتەوە
پێت شەپۆلی سەرما و باران هەرێم دەگرێتەوە
عێراق ٩٠ ملیۆن دۆلاری بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان خەرجکردووە
دوات عێراق ٩٠ ملیۆن دۆلاری بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان خەرجکردووە
پەیوەندیدار