هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەروازە سەرەکییەکانی ناوچەی سەوزیان لە ناوەڕاستی بەغدا بە ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکاندا داخست.
ئهمڕۆ شهممه، لە بەیانییەوە هێزە ئەمنییەکان دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی ناوچەی سەوزیان لەلای شەقامی فڕۆکەخانە و شەقامی زەیتون و سەرجەم دەروازەکانی دیکەی چوونە ژورەوە داخستووە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشكرا بكهن.
بەپێی زانیارییەکانی کە ماڵپهڕی سۆمهریه نیوز بڵاویكردهوه، داخستنی ناوچەی سەوز بەهۆی نمایشی سەربازی هێزەکانی سوپای عێراقەوەیە کە بڕیارە ئهمڕۆ شهممه لە گۆڕەپانی ئاهەنگگێڕان لە ناوەڕاستی ناوچەی سەوز بە بۆنەی ١٠٣ ساڵەی ڕۆژی سوپای عێراقەوە ئەنجامبدرێت.
ناوچەی سەوز ڕووبەرەکەی ١٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە لە ناوچەی کەرخ لە ناوەندی بەغدای پایتهختی عێراق، شوێنی نێشتهجێبونی بهرپرسانی عێراقییە، ئەم ناوچەیە لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا دروستکرا و ناوەکەشی پاش دروستبوونی حکومەتی عێراقی گۆڕدرا.