سەگێک لە چێشتخانەیەکدا چوار هەزار دۆلاری خاوەنەکەی دەخوات



لە رووداوێکی سەیر و سەمەرەدا سەگێک لە چێشتخانەی ماڵێکدا لە ویلایەتی پێنسلڤانیای ئەمریکا چوار هەزار دۆلاری خاوەنەکەی دەخوات.

سەگەکە ناوی سیسێلە، خاوەنەکەی دەڵێت سەگێکی باشە و هەرگیز شتێکی خراپی نەکردووە.

ژنەکە بەمجۆرە باسی رووداوەکە دەکات و دەڵێت:” کاتێك چووەتە چێشتخانەکە سەگەکە بە ئاسایی وەستاوە و ئەویش هاواری بۆ هاوسەرەکەی کردووە و هەردووکیان بە بینینی دیمەنەکە تووشی شۆک بوون”.

دەشڵیت:”دوای رووداوەکە چەند جارێک هەموو پارەکەیان شۆردووەتەوە و بردوویانە بۆ بانک، بەڵام جگە لە ٥٠٠ دۆلار هەموویان وەرگرتووەتەوە.

ڤیدیۆکەی لەم بەستەرەوە ببینە…

هەواڵگری ئەمریکا ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئێرانی ئاشکراکرد
پێت هەواڵگری ئەمریکا ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئێرانی ئاشکراکرد
کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی بارانبارینەی ڕاگەیاند
دوات کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی بارانبارینەی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار