کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی بارانبارینەی ڕاگەیاند



کەشناسی هەرێمی کوردستان وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی باران و بەفرەی ڕاگەیاند و دەڵێت: کاریگەرى ئەم باران بارینە تا سبەى کاتژمێر 9ى بەیانى بەلاوازى لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، باران بارین لە ناوچەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم بەردەوامە لە کاتژمێرەکانى داهاتوشدا دابارینەکە لەو ناوچانە لاواز دەبێت بەرەو تەواوى ناوچەکانى تری هەرێم دەڕوات و پێشبینیش دەکرێ لە ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و ڕاپەڕین زۆرترین ڕێژەى باران ببارێت تا نیوەشەو وە لە دوای نیوەشەویش زۆرترین ڕێژەى باران بارین لە بەشێکى پارێزگای سلێمانى و بەشێک لە ناوچەکانى باشورى ئەو پارێزگایە دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە کە شەپۆلەکە لە ناوچەکانى تری هەرێمی کوردستان وەکو هەڵەبجە و هەولێر و کەرکووک و گەرمیانیش ڕێژەیەکى باش بارانى لێدەبارێت و هاوکات بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان دەبارێت.

لەبارەی کۆتاییهاتنی شەپۆلەکەوە کەشناسی دەشڵێت:”ێشبینى دەکرێ کاریگەرى ئەم بارانبارینە تا سبەى کاتژمێر 9ى بەیانى بەلاوازى لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات دەمێنێتەوە”

سەگێک لە چێشتخانەیەکدا چوار هەزار دۆلاری خاوەنەکەی دەخوات
پێت سەگێک لە چێشتخانەیەکدا چوار هەزار دۆلاری خاوەنەکەی دەخوات
حكومەتی هەرێم پشووی سبەینێی یەكلایی كردەوە
دوات حكومەتی هەرێم پشووی سبەینێی یەكلایی كردەوە
پەیوەنیدر